ئوسامه‌ نوجێفی: گه‌لی كوردستان به‌هۆی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی عێراق ریفراندۆمیان ئەنجامدا

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق: داوا له‌ هەولێر و بەغدا ده‌كه‌م بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە گفتوگۆ بکەن

K24 - هه‌ولێر:

جێگری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی عێراق گەلی کوردستان ریفراندۆمیان ئەنجامدا.

ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق لەسەر سیاستە هەڵەکانی بۆ ماوەی 14 ساڵ گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا".

هه‌روه‌ها گوتیشی، سیاسەتە تائیفییەکانی حکومەتی عێراق هۆکاری سەرهەڵدانی تووندوتیژی بوون لە چەندین ناوچە لە عێراق.

نوجەیفی داواشیکرد، هەولێر و بەغدا بۆ چاره‌سەرکردنی کێشەکانیان بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە گفتوگۆ بکەن.