رۆژنامه‌ى سه‌باح: زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى يه‌كێتى ريفراندۆميان ره‌تكردووه‌ته‌وه
يه‌كێتى نه‌يارى ريفراندۆم بوو

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى سه‌باحى ره‌سمى عێراق له ئينفۆگرافيكێكدا كه له ژماره‌ى 4067يدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆمه‌ڵى ئيسلامى و جوڵانه‌وه‌ى نه‌خێر دژى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بوون و بانگه‌شه‌يان بۆ به‌شدارى نه‌كردن له ريفراندۆمه‌كه‌دا كردووه.
به گوێره‌ى ئينفۆگرافيكى ئه‌و رۆژنامه ره‌سمييه‌ى عێراق مليۆنێك و 500 هه‌زار كورد، ريفراندۆميان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌يه‌شى به ڕێژه دابه‌شكردووه به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له سلێمانى به رێژه‌ى له سه‌دا 53 نه‌يارى ريفراندۆم بوونه، كه ناوه‌ندى هه‌ژموونى يه‌كێتى و گۆڕانه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له باره‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه رۆژنامه‌ى سه‌باح نووسيويه‌تى: يه‌كێتى تووشى دابه‌شكارييه‌كى گه‌وره بوو له نێوان ئه‌ندامه‌كانيدا و زۆرينه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ره‌تيان كرده‌وه به‌شدارى له ريفراندۆم بكه‌ن.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئاڵا تاڵه‌بانى په‌رله‌مانتارى ئه‌و حزبه له به‌غدا دژى پرۆسه‌كه بووه و داوايكردووه، ريفراندۆم بۆ كاتێكى ديكه دوابخرێت.
ئه‌م ئينفۆگرافيكه‌ى رۆژنامه‌كه به پشت به‌ستن به هه‌ڵوێسته سياسييه‌كانى به‌رپرسانى يه‌كێتى ئاماده كراوه، كه رۆژێك به‌ر له ريفراندۆم له چه‌ند به‌ياننامه و راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويانكردبوويه‌وه، كه له‌گه‌ڵ دواخستنى ريفراندۆمن و پێيان باشه گوێ له پێشنيازه ده‌ره‌كييه‌كان بگيرێت.
هاوكات له نوێترين وتاريشيدا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، شوان داودى كه به كه‌سێكى نزيك له ده‌زگاى زانيارى يه‌كێتى ده‌ناسرێت، رايگه‌ياندبوو، به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان يه‌كێتى په‌يوه‌ندييه دۆستانه‌ييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ده‌ست ده‌دات.
رۆژى 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017 له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به به‌شدارى مليۆنان هاووڵاتى و ده‌نگده‌رى كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشوورى، كلدانى، ئه‌رمه‌نى و پێكهاته ئاينييه‌كان ده‌نگيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دا.