فه‌ڵه‌ستین دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د عه‌قڵ، باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له عیراق، رایگه‌یاندووه: "وڵاته‌كه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجامدرا" و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به "پیلانی ئیسرائیل" بۆ دابه‌شكردنی عێراق له پاش شكستهێنانی داعش ناوبردووه".
ئه‌حمه‌د عه‌قڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "ریفراندۆمی كوردستان، پلانی ئیسرائیله بۆ دابه‌شكردنی عێراق و گیرۆده‌كردنی پێكهاته‌كانی به ململانێی تائیفی پاش شكستهێنانی داعش" ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه فه‌ڵه‌ستین "له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق و گهلهكهیدایه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه و هه‌ر هه‌نگاوێك ره‌تده‌كاته‌وه كه ببێته هۆی لاوازكردنی یه‌كڕیزی وڵات".
باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "به خۆڕاگری و حیكمه‌تی عیراقییه‌كان، زنجیره‌ی ئیسرائیلی و ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم شكست ده‌هێنێ و كورده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی نیشتمان و رێگه نادرێت جیاببنه‌وه، چونكه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت تۆڵه له گه‌لی عیراق بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ساڵه له هه‌وڵدایه".
ئه‌حمه‌د عه‌قڵ ده‌ڵێت: "دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسرائیل له باكووری عێراق" سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به كرده‌وه‌یه‌كی ئیستیفزازی بۆ هه‌ستی فه‌ڵه‌ستینی و عه‌ره‌ب و موسڵمانانی ده‌زانین".
ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی باڵیۆزه فه‌ڵه‌ستینییه‌كه له كاتێكدایه، خۆی له لێدوانه‌كه‌یدا ریزی له هه‌ستی نه‌وه‌یی و خاكی كوردستان و بۆچوونی ملیۆنان كورد نه‌گرتووه كه به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌و و كوردستان به "باكووری عێراق" ناوده‌بات و دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كه هێشتا نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌تیكی سه‌ربه‌خۆی دانپێدانراو، بۆ مافی گه‌لێكی ستهمیده ده‌ربڕیوه، كه رۆژی 25/9/2017 به به‌شداریكردنیان له ریفراندۆم، قۆناغێكی نوێیان له ناوچه‌كه‌دا هێنایه‌كایه‌وه.