كوڕه‌كه‌ی بن لاد‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌ركێكی ته‌واو نهینێدا، سوپای بریتانیا هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی ئوسامه بن لاد‌ن، رێبه‌ری پێشووی قاعیده ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به زیندوویه‌تی یان مردوویه‌تی بكه‌وێته ده‌ستیان.
قسه و باسی ئه‌وه له ئارادایه كه حه‌مزه بن لادنی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، دوای كوژرانی باوكی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2011، خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوا ئاماده‌كردبێت.
دوای كوژرانی باوكی، به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دیارنه‌ما، به‌ڵام پێش دوو ساڵ ده‌ركه‌وتووته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوا كرد و داوای له "گورگه ته‌نهاكان" كردووه كه هێرشی زیاتر بكه‌نه سه‌ر شارستانییه‌تی رۆژئاوا.
پێشتر پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا، حه‌مزه له پاكستان بێت، به‌ڵام ئیستا زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه بۆیان روونبووه‌ته‌وه له سووریایه و تا ئێستا بیركردنه‌وه‌ی حه‌مزه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی و دوو دڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، به‌و هۆیه‌شه‌وه خراوه‌ته چوارچێوه‌ی 10 ئامانجی گرنگ كه پێویسته له میانی ئۆپراسیۆنی چادری سه‌ربازی كۆتاییان پێبهێنرێت.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پله باڵا به رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانی گوتووه: "به‌هۆی ئامرازی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه كه چاودێری كه‌سانی وه‌ك حه‌مزه بن لادنی پێده‌كریت، به‌وهۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له سه‌رچاوه مه‌یدانییه‌كان ناسیویه‌تیه‌وه و زانیاری هه‌واڵگری زیاتری ده‌رباره‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه قورساییه‌كه‌ی بارته‌قای زێڕێكی زۆره".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دره‌نگ یان زوو ده‌ستمان به حه‌مزه راده‌گات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 40 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی ئاسمانی بریتانی SAS له ئاسمانی سووریا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت حه‌مزه به زیندوویی یان مردوویی بكه‌وێته به‌رده‌ستیان".