یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ئاشكرایان كردووه كه ئیمانوێل ئیبۆی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ تووشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیمانوێل ئیبۆی بۆ په‌یوه‌ندكردن به یانه‌ی (لیماسۆل)ـی توركیا پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه، دواتر ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه كێشه‌ی له به‌رگری له‌ش هه‌یه و گومان له‌وه ده‌كرێت كه تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووبێت.
ئیمانوێل ئیبۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار بووه، له نێوان ساڵانی 2004 تا 2011 یاری بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ كرد، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای كرد، دوای تێپه‌ڕاندنی 4 وه‌رز له ریزی یانه توركه‌كه له رێگه‌ی یانه‌ی سه‌نده‌رلاند گه‌ڕایه‌وه خولی ئینگلیزی، له هاوینی ئه‌مساڵ له كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی (لیماسۆل)ـی توركی پشكنینی پزیشكی بۆ كرا و دواتر ده‌ركه‌وت كه كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.