كاتی راگه‌یاندنی به‌ربژێره‌كانی تۆپی زێرین ده‌ستنیشان كرا
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه له 9ـی ئه‌م مانگه ناوی (30) به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر له رێگه‌ی كه‌ناڵ و رۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی2008 هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ و مێسی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته داگرتووه و پۆرتوگالیه‌كه كه ساڵی رابردوو خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش به‌ربژێری هه‌ره به‌هێزی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردوو نازناوه‌كانی لالیگا و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه.
رۆناڵدۆ له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر، ئه‌وا ژماره‌ی نازناوه‌كانی له‌گه‌ڵ مێسی به پێنج بالۆن دۆر یه‌كسان ده‌كاته‌وه.
بیرۆكەی بەخشینی خەڵاتی باشترین یاریزان لە ساڵی (1956) جاك فران و كۆمەڵێك هاوڕێی لە گۆڤای فرانس فوتبۆڵ دایانهێنا و لە (2010) تا 2016 بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا خەڵاتەكەیان دابەش كرد، دواتر له یه‌كتر جیابوونه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان به جیا خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌ش ده‌كه‌ن.
سەرەتا خەڵاتی باڵۆن دۆر تەنیا بۆ ئەو یاریزانانە بو كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەورووپا بوون تا ساڵى (1994)، بەڵام به‌هۆی بوونی چەند ئەستێرەیەكی وەك پێلێ و گارنیشیا و مارادۆنا ئەوەی هێنایە ئاراوە كە ناكرێت ئەو یاریزانە گەورانە لە خەڵاتی باشترین یاریزان بێبەش بكرێن، بۆیه دواتر ئه‌م بڕگه لادرا.