هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د: له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان نيم و نابم

هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د په‌يامێكى له‌ دژى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه‌جمه‌دين كه‌ريم بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان هێرۆ ئيبراهيم په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا ره‌خنه‌ى له‌ پێكهێنانى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان گرتووه‌.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا هێرۆ ئيبراهيم ره‌تيكردووه‌ته‌وه‌، به‌شدارى له‌ سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان بكات و رايگه‌ياندووه‌، وه‌ك ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردايه‌تييه‌دا نابم و نيم.

ئه‌و په‌يامه‌ى هێرۆ ئيبراهيم ئاماژه‌يه‌ بۆ نه‌يارێتى سياسى ئێستاى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كه‌ شانبه‌شانى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان به‌شدارى له‌ پێكهێنانى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان كردووه‌.

دوێنێ هه‌ريه‌ك له‌ جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى و پارێزگارى كه‌ركووك و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم به‌شدار بوون و دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆتايى به‌ كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هێنرا و سه‌ركردايه‌تييه‌كى نوێى سياسى له‌ كوردستان راگه‌يه‌ندرا.