مووچەی مامۆستایان لە پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكرێت

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبنەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پەیامنێری كوردستان رایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ دەوامی وەرزی نوێی خوێندن دەستیپێكرد، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی مووچەی مامۆستایان، ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان".

گوتیشی: "یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەیانەوێت ھەوڵەكانی پەرلەمان و حكوومەت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەكەوتی مووچە بزانن و ھاوكات گفتوگۆ لەبارەی مووچە و بژێوی مامۆستایان بكەن".