ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستداوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستداوه كه تێیدا ئیدینسۆن كاڤانی سه‌رلیستی گرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 3 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی وه‌رزشی Goalـی ئینگلیزی ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی (لالیگا، پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا، سێریا ئه‌ی و لیگ وه‌ن) زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له وه‌رزی 2017 ـ 2018 له‌ده‌ستداوه.
له‌نێو لیسته‌كه‌دا، ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆرووگوایی یانه‌ی پاریس سانجێرمان لوتكه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی كردووه، به‌وپێیه‌ی 9 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی له‌ده‌ستداوه.
له پله‌ی دووه‌م، حه‌وت هێرشبه‌ر ناویان هاتووه كه هه‌موویان 7 ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان به‌فیرۆ داوه كه پێكهاتوون له (لویس سزارێز ـ بارسێلۆنا)، (محه‌مه‌د سه‌ڵاح ـ لیڤه‌رپوول)، (سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (رۆمیلۆ لوكاكۆ ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، (لوكاس بیلیا ـ لازیۆ).