نادال لەسەر ریفراندۆمه‌كه‌ی کەتەلۆنیا په‌یامێكی كاریگه‌ر بۆ جیهان ده‌نێرێت
کاردانەوەکانی راپرسیەکەی کەتەلۆنیا بەردەوامە، ئەوەتا رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا و پۆلینکراوی یەکەمی جیھانی لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژی ریفراندۆمەکەی كه‌ته‌لۆنیا هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌م وێنه‌یه‌كی ناشرینی پێشكه‌ش كرد.
رافایل نادال له پرێس كۆنفرانسێكدا لە پاڵەوانییەتی تێنسی پەکین ده‌ڵێت: حەز دەکەم پر بە دڵ بگریم، کاتێک وڵاتەکەم بەم شێوەیە دەبینم، چونکە ئێمە لە جیھاندا نمونەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و خۆشگوزەرانی بووین، ئەوەی پێشکەشمان کرد وێنەیەکی ناشرینی ئێمەبوو.
کورە تێنسزانه‌كه‌ی شاری مایۆرکا كه به یه‌كێك له هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید داده‌نرێت، له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی خاوەنی 16 ناسناوی پاڵەوانیەتییە گەورەکانه. نادال گوتیشی: بە درێژایی ڕۆژی ڕووداوەکان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئیسپانیا، دڵم لە نێو خەمدا نووقم بوو، لە کاتێکیشدا لە وڵاتێکی دوورە چاودێری ئەو ڕۆژەم دەکرد، ڕۆژانێکی زۆر خۆشم لە شارەکانی کەتەلۆنیا بەسەر بردووە، بۆمن پر لە یادەوەرین، ئەو توندوتیژیانەی ئەو ڕۆژە زۆر بێزاری کردم.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئەکرەم