مارسێلۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو

مارسێلۆ به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید نوێترین یاریزانه كه له‌لایه‌ن دادگه‌وه به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، دۆسیه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلی بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ئێستاداسه‌رله‌نوێ دۆسیه‌كه ده‌كرێته‌وه و ئه‌م یاریزانه به تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 400 هه‌زار یۆرۆ دادگایی ده‌كرێت.
دۆسیه‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه ئێستا له‌لایه‌ن داواكاری گشتیه و دوای پێداچوونه‌وه بڕیار ده‌درێت ئایا مارسێلۆ ده‌ستگیر بكرێت یان نا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ده‌ڵێت: ئه‌م یاریزانه له2015 له رێگه‌ی كۆمپانیای باجه‌وه پاره‌كه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دادگه مارسێلۆ تۆمه‌تبار ده‌كات كه پاره‌كه‌ی به رێگه‌یه‌كی راست نه‌داوه.
له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆ، مێسی، مۆرینیۆ و دی ماریا و چه‌ند یاریزانێكی دیكه به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان دادگایی كران.