مه‌سرور بارزانى: مام جەلال کەسایەتیەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە

کۆچی دوایی مام جه‌لال بێگومان بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى په‌يامێكى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى و هاووڵاتيانى كوردستان كرد و رايگه‌ياند، کۆچی دوایی مام جه‌لال بێگومان بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەرێز سەرۆک مام جەلالمان پێ گەیشت، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی مام جەلال و سەرکرادیەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هاولاتیانی کوردستان دەکەم. خوا سەبووریی هەموو لایەکمان بدات. بەرێز مام جەلال کەسایەتیەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە و بێگومان کۆچی دواییی بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات. ئاواتەخوازم بە تەبایی و یەکڕیزی و خەباتی بێ وچانمان بە ئاراستەی بەدیهاتنی ئاواتە دێرینەکەی گەلەکەمان کە ئاواتی لەمێژینەی مام جەلالیش بوو، بتوانین گیانی بەرزەفڕی بەرێزیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەین.

مەسرور بارزانی

3/10/2017