كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
كارلیس بۆیگدیمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و له ئیسپانیا جیاده‌بێته‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به بی بی سی راگه‌یاندووه: "حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به جووڵه ده‌كات و سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ه‌دا كه ئایا ناترسن حكومه‌تی ئیسپانیا ده‌ست به‌سه‌ر حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیادا بگرێته‌وه‌و بێته ناوه‌وه؟، له وه‌ڵامدا بۆیگدیمۆنت گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیسپانیا كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر كوشنده ده‌كات و ئه‌وكاته هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت".
رۆژی 1/10/2017 كه‌ته‌لۆنییه‌كان ریفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌ڕای فشارێكی زۆری حكومه‌تی ئیسپانیا، به‌ڵام رێژه‌ی 90% ده‌نگده‌ران به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یاندا.