به وێنه.. كێشه‌ی یاریگه‌كانی مۆندیالی 2018، رووسیای شه‌رمه‌زار كردووه
مۆندیالی 2018ـی رووسیا نزیكبۆته‌وه و هێشتا به‌شێك له یاریگه‌كان كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان ده‌ستنیشان كراون، كاره‌كانی ته‌واو نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی پێویست دووباره گۆڕانكاری له دیزاینی یاریگه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Daily Mailـی بریتانیا، به وێنه راپۆرتێكی له باره‌ی بارودۆخی یاریگه‌كانی مۆندیالی 2018 كردووه كه رووسیا میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی كردووه.
فیفا كردوویه‌تییه مه‌رج كه پێویسته هه‌ر یاریگه‌یه‌ك كه میوانداریی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات ده‌بێت جێگه‌ی سه‌رووی 35 هه‌زار هانده‌ر بگرێت، به‌ڵام به‌شێك له یاریگه‌كان كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی كه فیفا دایناوه.
یاریگه‌ی (ئێكتێرنبێرگ ئارێنا) یه‌كێكه له‌و 12 یاریگه‌یه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان كراوه، جێگه‌ی 27 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێت و ئه‌و مه‌رجه‌ی تێدا نییه كه بۆ به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی بشێ، بۆیه له ئێستادا دووباره هه‌وڵی زیادكردنی ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی یاریگه ده‌كه‌ن.
كێشه یاریگه‌كانی مۆندیالی 2018، به‌رپرسانی رووسیای شه‌رمه‌زار كردووه و فیفای دڵگران كردووه.
له‌م پێناوه‌دا، ڤلادیمیێر پۆتین سه‌رۆكوڵاتی رووسیا هاته ده‌نگ و ته‌واونه‌بوونی یاریگه‌كان له كاتی خۆی بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌ی یاریگه‌كان گه‌ڕانده‌وه و ده‌ڵێت: راسته كاره‌كان كه‌مێك دواكه‌وتوون، به‌ڵام هیچ شتێك نییه تا لێی بترسێین و هه‌موو شتێك به‌باشی كۆتایی دێت.
یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 به به‌شداریی 32 هه‌ڵبژارده له 12 یاریگه‌ی 11 شاری جیاواز له وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، یارییه‌كان له 18/6/2018 ده‌ستپێده‌كات.