فه‌ره‌نسا هه‌وڵی نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات

ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ گفتوگۆ
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ لە پاریس ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، ئەم كۆبوونەوەیەش لەسەر داوای سەرۆكی فەرەنسا بوو كە پێشتر داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردبوو سەردانی پاریس بكات، بە گوێرەی زانیارییەكانیش تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا سەرکونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەو هەنگاوە دووپاتکردەوە و گوتی، ئەوان و فەرەنسا هەوڵی نێوەندگیری دەدەن و داواشی لە عێراق کرد خۆی لە کاردانەوەی توند بە دووربگرێ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ گفتوگۆ دەربڕی و گوتیشی، قۆناخێکی نوێ لە نێوان کوردستان و بەغدا دەستیپێکردووە.