سامپاولی پلانی خۆی بۆ یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ ده‌بێته‌وه، راهێنه‌ری تانگۆ پلانی خۆی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كرد.
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به پلانی هێرشبردن یاری ده‌كه‌ن.
سامپاولی ده‌شڵێت: هه‌رگیز رێگه ناده‌ین سیناریۆی 2 یاری رابردوو به‌سه‌ر ئێمه‌دا دووباره بێته‌وه كاتێك له هه‌ردوو یارییه‌كه یه‌كسانبووین.
سامپاولی گوتیشی: له دۆخی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان تێده‌گه‌ین و ده‌زانین چۆن یاری به به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین و گه‌شبینم به ئاستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 02:30ـی دره‌نگه‌شه‌و میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ ده‌كات، تانگۆ له ئه‌گه‌ری لە دەستدانی ھەر خاڵێک ئەوا چاره‌نووسی گەیشتنیان بە مۆندیال دەکەوێتە ژێر ھەڕەشه‌یه‌كی گه‌وره، لانیكه‌م گەیشتن بە شێوەی راستەوخۆ لە دەست دەدات.
تانگۆ لە خانەی پێنجەم دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ پیرۆی چوارەمی ریزبەندی کۆمەڵه‌كه دێت.