كه‌نه‌دا پێشوازى له 800 په‌نابه‌رى ئێزدى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى كۆچى كه‌نه‌دا ئه‌حمه‌د حسێن رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى 800 په‌نابه‌رى ئێزدى كه له عێراقه‌وه روويان له كه‌نه‌دا كردووه وه‌رده‌گرێت.
وه‌زيرى كۆچى كه‌نه‌دا له به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى گوتى: شانازى به‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ رايده‌گه‌يه‌نم 800 ژن و منداڵى ئێزدى كه په‌نايان بۆ كه‌نه‌دا هێناوه وه‌ربگرين.
گوتيشى: ئه‌و په‌نابه‌رانه له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى داعش رايانكردبوو، توانيان رزگاريان بێت و ئێستاش ده‌يانه‌وێت ژيانێكى نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.
په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا له ساڵى رابردوودا په‌لاماره‌كانى داعشى بۆ سه‌ر شنگال به كۆمه‌ڵكوژى وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، ئاماده‌ن 1200 هاووڵاتى شنگالى وه‌ربگرن.