به ڤيديۆ.. نه‌يارانى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كان دانيشتنێكى په‌رله‌مانى ئۆكرانيايان په‌كخست
K24 – هه‌ولێر:
له په‌رله‌مانى ئۆكرانيا (رادا) له نێوان لايه‌نگرانى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى دونباس و نه‌يارانيدا شه‌ڕو پێكدادان به ده‌ست روويدا و به هۆيه‌وه دانيشتنى په‌رله‌مان دواخرا.
له دانيشتنه‌كه‌دا پڕۆژه ياسايه‌كى تايبه‌ت به جيابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى دونباس خرابووه روو، به‌ڵام په‌رله‌مانتارى نه‌يارى پرۆژه‌كه يورى ليڤچينكۆ كه سه‌ر به پارتى ئازادى نه‌ته‌وه‌يى راستڕه‌وه، هه‌ڵيكوتايه سه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان.
دواتر شه‌ڕى ده‌ست له نێوان لايه‌نگران و نه‌يارانى سه‌ربه‌خۆيى ئه‌و هه‌رێمه‌دا روويدا و په‌رله‌مانتارێكيش نارنجۆكێكى دوكه‌ڵيى ده‌نگدارى ته‌قاند و به‌و هۆيه‌وه دانيشتنى په‌رله‌مان دواخرا.
ليڤيچينكۆ رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوايه ئه‌و په‌رله‌مانم ده‌سووتاند كه رێگه به دابه‌شبوونى وڵات بدات.
پارته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ئۆكرانيا دژى ئه‌وه‌ن ماوه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانيا درێژ بكرێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى نيسان/ ئه‌پريلى 2014دا ئۆكرانيا هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى له دژى كۆماره‌كانى دونيتسك و لوگانسك ده‌ستپێكرد، كه يه‌كلايه‌نه سه‌ربه‌خۆييان راگه‌ياندووه.
له سه‌روبه‌ندى كوده‌تاى سه‌ره‌تاى 2014ى ئۆكرانيادا ئه‌و دوو كۆماره بڕيارياندا جياببنه‌وه له ئۆكرانيا.