ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌كاربێنێ له سیۆل و تۆكیۆ قیامه‌ت هه‌ڵده‌سێ
K24 - هه‌ولێر:
زانایانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی كۆریای باشوور، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن كۆریای كوور بۆ سه‌ر تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور ئه‌نجامداوه‌و به گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "38 North" ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر پیۆنگ یانگ هێرشی ئه‌تۆمی بكاته سه‌ر پایته‌ختی هه‌ر دوو وڵاته‌كه، زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س ده‌بنه قوربانی و ده‌كوژرێن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كه‌وه به‌ناوی "مایكل زاگۆریك" پێشكه‌شكراوه، ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و هێرشه ده‌گاته نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه كاتێك رووده‌دات ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور هه‌رچی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه به‌كاریبهێنێت".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كۆریای باكوور نزیكه‌ی 20 - 25 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی به قه‌باره‌ی 15 - 25 كیلۆته‌ن هه‌یه".
له‌ماوه‌كانی رابردوودا كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مووشه‌كی بالیستی مامناوه‌ند كرد و سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاندو ئاماژه‌یان به بوونی توانای وڵاته‌كه كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆی.