هاوار مه‌لا محه‌مه‌د له پرسه‌ی مام جه‌لال هاوخه‌می خۆی له رێگه‌ی كوردستان24 راده‌گه‌یه‌نێت
K24 ـ سلێمانی
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ستێره‌ی كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشووی عێراق ده‌رده‌بڕێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایه دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌خۆم و خانه‌واده‌كه‌مان ده‌نگمان به به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2017، هاوار مه‌لامحه‌مه‌د له سلێمانی له پرسه‌ی ماته‌مینی مام جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماده بوو، له رێگه‌ی كوردستان24ـیشه‌وه هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌و سه‌ركرده كورده ده‌ربڕی و ده‌شڵێت: دڵگرانم به كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره بوو، زۆرترین سوودی به كوردستان و عێراق گه‌یاندووه و له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان نزیكبوو.
له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه گوایه هاوار له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه و ده‌نگی به نه‌خێر داوه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌و شانازی به كوردبوونی خۆی ده‌كات و كه‌سیش ئاماده نییه نه‌ته‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت، ده‌شڵێت: من به خۆم و خانه‌واده‌كه‌م سه‌رجه‌ممان به به‌ڵێ ده‌نگمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
هاوار مه‌لامحه‌مه‌د، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ناسناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای بردۆته‌وه و تاكه یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان له چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاپۆیل نیقۆسیا گۆڵی كردووه، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی موسڵ، جه‌وییه، ته‌ڵه‌به و هه‌ولێر كردووه.