مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مام جەلال دەكات

یەكەم رۆژی پرسەی مام جەلال بەڕێوەدەچێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەشداری لە رێوڕەسمی پرسەی مام جەلال تاڵەبانی كرد.

لە شاری ھەولێر ھاوكات لەگەڵ شارەكانی دیكەی كوردستان ئەمڕۆ یەكەم رۆژی پرسەی مام جەلال بەڕێوەدەچێت، مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە پرسەی مام جەلال كرد و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئامادەبووانی پرسە بەخێرھاتنی مەسرور بارزانی كرا.

مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مام جەلال دەكات
مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مام جەلال دەكات