سه‌لیم جبووری دێته لای بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/10/2017 سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی جبووری، بۆ باسكردنی دوایین پێشڤه‌چوونه‌وه‌كانی ره‌وشی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه.
سه‌ردانه‌كه‌ی جبووری پاش رۆژێكه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه له ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی جێگرانی سه‌رۆككۆماری عێراق، كه رۆژی 7/10/2017 له سلێمانی كۆببوونه‌وه.
له پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێش فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەبووانی كۆبوونەوە, لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێككەوتن.
1- دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی باروودۆخەكە.
2- كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجام بدرێن.
3- هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.
4- دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتووێكی نزیكدا، بە پشت بەستن بە ئالیەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.
به‌ڵام تائێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لای بارزانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.