ڤایرۆسی فیفا، ئه‌مجاره‌یان فیلاینی له زه‌ویدا
له یارییه پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ئەمجارەیان ڤایرۆسی فیفا بەرۆکی مەروان فلاینی گرت و ئەو ناوەراستکارە بەلجیکیەی دوو هەفتە خانەنشین کرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە ناوەراستکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری هەڵبژاردەی ولاتەکەیان بەرامبەر بۆسنیا لە پڵاوتنەکانی مۆندیال لەسەر ئاستی چۆکی چەپیدا تووشی بووە، ناتوانێت دوو هەفتە یاری بکات.
بەم شێوەیە فلاینی ناوەراستکاری مانچێستەریونایتدی ئینگڵاند لە دوایین یاری هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکان بەرامبەر قوبرس و لە پرێمەرلیگیش بەرامبەر لیڤەرپول کە بریاروایە هەفتەی داهاتوو بکرێت بەشداری بکات.
مه‌روان فیلاینی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له 2004ـه‌وه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای تاقی كردۆته‌وه، پیشتریش یاری بۆ یانه‌كانی ئاندێر له‌خت، ستاندارد لیاگ كردووه، له هاوینی 2013 له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه‌وه روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد.