كيم جونگ ئون: له سايه‌ى سزاكان ئابووريمان گه‌شه‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون، رايگه‌ياند، له سايه‌ى ئه‌و سزايانه‌ى به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌يدا سه‌پێنراوون، ئابوورى كۆرياى باكوور گه‌شه‌ى كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌ى گشتيى ليژنه‌ى مه‌ركه‌زى پارتى كرێكارانى كۆرياى باكووردا، كيم جونگ ئون گوتى: ره‌وشى ئێستا سه‌لماندنى كه حزبه‌كه‌مان له سه‌ر رێگه‌ى راستى گه‌شه‌يه و سه‌ره‌ڕاى سزا تونده‌كانى ئه‌مريكا ئابوورى نيشتيمانى كۆرياى باكوور گه‌شه‌ى كردووه.
گوتيشى: پێويسته ئێمه هه‌رچى زياتره پشت به خۆمان ببه‌ستين و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش پووچه‌ڵبكه‌ينه‌وه كه بۆ هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕى ناووكى له ناوچه‌كه له ئارادان.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌كى ناووكى ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لان ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانن ژيانێكى باشتر بۆ خۆيان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
به گوێره‌ى راپۆرته ئابوورييه‌كانى كۆرياى باكوور، كه له ته‌مموزى رابردوو بڵاوكرانه‌وه، رێژه‌ى گه‌شه له 2015 به‌رزترين ئاستى تۆمار كردووه له 17 ساڵى رابردوودا.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه كۆى گشتى به‌رهه‌مى ناوخۆى ساڵى رابردوو به رێژه‌ى %3.9 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پێش خۆى زياتر بووه و ئه‌وه‌ش به‌رزترين ئاست بووه له 1999ه‌وه كه ئه‌و كات گه‌شه‌ى ئابوورى %6.1ى تۆمار كردووه.