"كه‌ته‌لۆنیا ئاماده‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه"
K24 - هه‌ولێر:
كارلیس بۆدگیمۆن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هۆشداریی ده‌داته حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئیسپانیا و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر نێوه‌ندگیرییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان قه‌بووڵ نه‌كات، ئاماده‌ن سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌به‌نن".
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌وه وتارێك ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ئێستا پێشكه‌ش بكات. به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان، جگه له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه، هیچ پرسێكی دیكه نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
بۆدگیمۆن له دیداریكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی گشتی كه‌ته‌لۆنیا گووتی: "ده‌رگای نێوه‌ندگیریمان كردووه‌ته‌وه، به هه‌مووانمان گوتووه ده‌توانن نێوه‌ندگیریی بكه‌ن، به‌ڵام رۆژه‌كان تێده‌په‌ڕه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ وه‌ڵام نه‌داته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
دوای هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا كه مه‌درید به توندوتیژی به‌ره‌نگاری بووه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌زاران ئیسپانی له دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه خۆپیشاندانیان سازكرد.
خۆپیشانده‌ران به ئاڵای ئیسپانیاوه هوتافیان ده‌كێشا و ده‌یانگووت: "بژی كه‌ته‌لۆنیا، بژی ئیسپانیا، ئه‌وه‌ش دیمه‌نێك بوو له پاش كۆتاییهاتنی رژێمی فرانچیسكۆ فرانكۆوه له ساڵی 1975 تا ئێستا بێ پێشینه بوو".
له هه‌مانكاتدا، خۆپیشاندانێك له دژی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا له بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر قه‌یرانی نێوان هه‌رێمه‌كه و ئیسپانیا به‌ڕێوه چوو و خۆپیشانده‌ران ده‌یانگووت: "ئیتر به‌سه عاقڵ بن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شاره‌وانی شاره‌كه نزیكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رێكیانخستبوو ده‌ڵێن "930 تا 950 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه".