"ترەمپ ئەمریکا رووبەڕووی جەنگی جیهانی سێیەم دەکات"
K24 - ھەولێر
بۆب كۆركه‌ر، سیناتۆری كۆمارییەكان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئەمریکا ره‌خنه‌ی توند له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت و ده‌ڵێ، ترەمپ ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی جه‌نگی سێیه‌می جیهان ده‌كاته‌وه.
كۆركه‌ر، كه له سه‌ره‌تادا له‌نێو كۆمارییه‌كان لایه‌نگری ترەمپ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆچوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه و له نوێترین لێدوانیشیدا رایگەیاند، تره‌مپ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا دووچاری جه‌نگی سێیه‌می جیهان ده‌كاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا تره‌مپ، ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكییه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رۆڵێكی باڵای هه‌بووه له رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كه به‌بڕوای تره‌مپ ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه گه‌وره‌ترین زیانی به ئه‌مریكا گه‌یاندووه.