داعش موختارێكی كوشت
K24 - گەرمیان
چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په، ئه‌و موختاره‌یان كوشت كه چه‌ند رۆژێك پێش ئیستا رفاندبوویان.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، موختاری گوندی سه‌یف سه‌عد له شه‌ره‌دێی قه‌ره‌ته‌په له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنرا، شه‌وی رابردوو موختاره‌كه‌یان كوشتووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌و كوردستان 24 به پێویستی نازانێت بۆ خوێنه‌ران و بینه‌رانی بڵاوبكاته‌وه، ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه موختاره‌كه ناوی (عه‌دنان عه‌تیه فه‌دعه‌م كه‌ره‌وی)ـیه و پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشتوویانه، هۆكاره‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".