هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵی خۆشیان له باره‌ی عوسمان دێمبلی پێده‌گات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه عۆسمان دێمبلی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بارودۆخی بەرەو باشتربوون دەچێت و ره‌نگه له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی زووتر بگه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاشکرای کردووە کە یاریزانی لاوی فەرەنسی دوای ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر گیتافی تووشی بوو، كه به‌هۆیه‌وه له وڵاتی فینلەندا بە ناچاری نەشتەرگەری بۆ كرا، ئێستا بارودۆخی باشبووه و رۆژانه‌ش سەرەرای ئەوەی بەشداری راهێنانەکان ناکات، بەڵام دەچێتە شوێنی راهێنانەکان تەنها بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ یاریزانەکانی هاورێی تێکەڵ ببێت.
دێمبلی بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە، زیاتر لە 4 هەفتەیە دوورکەوتۆتەوە و پێشبینی دەکرێت مانگێکی دیکە بگەرێتەوە یاریگاکان.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا.