عه‌لاوى: چوونى حه‌شد بۆ كه‌ركووك جێى مه‌ترسييه‌

پێویسته‌ حكومه‌ت سنوورێك بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دابنێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، نابێت وڵاتانی دراوسێ ده‌ستوه‌ردان له‌ گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن و هۆشداریشى دا له‌ چوونی حه‌شد بۆ كه‌ركووك.

ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتى: پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی بیه‌وێت شه‌ڕ له‌ دژی پێشمه‌رگه‌ رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ بابه‌تێكی دیكه‌یه‌ و نازانم كێى له‌پشته‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆئه‌وه‌ی گرژیيه‌كان قووڵتر نه‌بنه‌وه‌، پێویسته‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كه‌ن.

هاوكات جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌دات و ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ هه‌میشه‌ حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه‌، ئه‌وا پێویسته‌ حكومه‌ت سنوورێك بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دابنێت.