وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می سه‌ربازیی ئه‌ردۆغان بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا وێنه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ریزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یدا خزمه‌تی سه‌ربازیی كردووه‌و پله‌ی ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گی هه‌بووه.
وێنه‌كه ساڵی 1982 گیراوه‌و ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی توزلا له ده‌وروبه‌ری ئیستانبوڵ له ریزه‌كانی سوپادا خزمه‌تی كردووه.
میدیاكان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌یه‌ی یه‌كه‌ی 77 سه‌ربازانی پیاده له ئیستانبوڵ ده‌ركه‌وتووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه ئێستا سه‌رۆككۆماری توركیایه و ئه‌و كاته پله‌كه‌ی ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گ بووه‌و پاش كۆتاییهاتنی مه‌شق له قوتابخانه‌ی هێزی پیاده له توزلا وێنه‌كه‌ی گیراوه.