عێراق بیری له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه بژاره‌ی شه‌ڕ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ریفرانۆدمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له ئێستادا نه‌خراوه‌ته روو.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی ئێرانی "ئیرنا" گوتوویه‌تی: "ئه‌و سه‌ردانانه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی بۆ هه‌ولێر ئه‌نجامیانداوه، ته‌نها هه‌ڵوێستی سیاسییه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق ناكه‌ن".
هه‌روه‌ها پێشتر سه‌عد حه‌دیسی رایگه‌یاندبوو كه "ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی له ئارادانییه و داوایكرد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بێت".