داوای ئازادكردنی ئۆجەلان دەكرێت

"دەرژێنە سەر شەقام و كۆڵانەكان"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

19ساڵ لەمەوبەر و لە 9 ئۆكتۆبەردا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سووریا دەركرا، دوای ئەوەش كە ئۆجەلان سووریای جێھێشت، لە 15/2/1999 لە كینیاوە رادەستی توركیا كرا، بۆ سەركۆنەكردن و وەبیرھێنانەوەی ئەو رووداوە، كەجەدە سەردانی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی كرد و رایگەیاند، لە پێناو ئازادكردنی ئۆجەلان دەرژێنە سەر شەقام و كۆڵانەكان.