توركیا له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانه
K24 - هه‌ولێر:
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌خنه‌ی توند له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گرێت و به پڕچه‌ككردنی گرووپه "تیرۆریستییه‌كان"ـی نه‌یاری توركیا تۆمه‌تباریان ده‌كات.
ئه‌مرۆ 10/10/2017 سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، كه وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ده‌ستگیركردنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكاوه، دووچاری گرژی بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانمانه پێویسته، ده‌ست له پڕچه‌ككردنی "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان"ـی دژبه‌ری توركیا هه‌ڵگرێت".
یڵدرم له‌و قسانه‌یدا مه‌به‌ستی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و له سه‌رتاوه دژایه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ربڕیوه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ین، ده‌بێت واشنتن ده‌ست له پاراستنی یه‌په‌گه هه‌ڵگرن، ئه‌وان دوژمنی ئێمه‌ن نابێت كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوانمان یه‌كناگرێته‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، به ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێت: "ده‌بێت بزانن گه‌لی توركیا رێز له هه‌ڵوێستان ناگرن له كاتێكدا بوونه‌ته لاینهیهك بۆ پاراستنی كوده‌تاچییه‌كان كه 250 كه‌سیان كوشتووه".