بارسێلۆنا له بارهی گرێبهستییهكهی نێیمار راستییهك بڵاو دهكاتهوه
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان بڕی ئەو پارەیەی کە بارسێلۆنا لە ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیمار داسیلڤا دەستی کەوتووە ئاشکرای دەکەن كه پێشتر وابڵاو كراوهتهوه كه کوڕە بڕازیلیەکە له پێناو پهیوهندیكردنی به یانهی پاریس سانجێرمان بڕی 222 ملیۆن یۆریی داوهته یانە کەتەلۆنیەکە.
رۆژنامەی "سپۆرتی" ئیسپانی لە چاپی ئەمڕو پێنچشەمە 12 ئۆكتۆبهری 2017 بڵاویکردۆتەوە کە بارسێلۆنا لە گرێبەستەکەی نێیمار بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی بە تەواوی وەرنەگرتووە، وەک ئەوەی بەشێک له میدیاكان وای بۆ دەچن.
رۆژنامەکە زیاتر ڕوونیکردۆتەوە نووسیویهتی: بەشێک لەو پارهیە بۆ باجەکان ڕۆیشتووه، خودی یاریزانەکەش رێزلێنانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی وەرگرتووە, کە ھی ساڵی 2016ـه، ھەروەھا باوکی بەڕێوەبەری کارەکانیشی نزیکەی 26 ملیۆن یۆرۆی بەرکەوتوو.
به گوێرهی ههمان سهرچاوه، بارسێلۆنا بڕی 144 ملیۆنی پاکی وەرگرتووە، یانەکەتەلۆنیەکە لە راگەیاندنی میزانییەی ساڵانەی یانەکهی ڕوونیکردۆتەوە كه بڕی 144 ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە، ئەمەش تاکە دەستکەوتی پارەکەی نێیمارە.
نێیمار، دوای 4 ساڵ یاریکردن بۆ بارسێلۆنا, دوو جار بووە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا، جارێکیش چامپیۆنزلیگی بردەوە، سووپەری ئیسپانیشی دووجار بەدەستھێناوە، سووپەری ئەورووپی جارێک، جامی جیھانی یانەکانیشی بۆ یەک جار بەرزکردۆتەوە، 3 جاریش جامی شای ئیسپانیای بردۆتهوه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم