قه‌واره سیاسییه‌كان ژماره‌یان پێدراو رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 12/10/2017 کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، تیروپشكی بۆ پێدانی ژماره به قەوارە سیاسییەکانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.
له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك كه خۆی له كۆمیسیۆن تۆماركردووه تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات، ژماره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌رگرت، ژماره‌كه‌ش له 101 ده‌ست پێده‌كات كه به‌مشێوه‌یه‌یه:-
بزوتنەوەی گۆڕان 101
زەحمەتكێشان 115
بزووتنەوەی ئیسلامی 131
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 142
یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان 150
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 171
پارتی دیموكراتی كوردستان 178
لیستی نەوەی نوێ 120
حیزبی ئێزدی 182
هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان 163
پارتی پارێزگارانی كوردستان 189
لیستی ئازادی 190
كۆمەڵی ئیسلامی192
پاشان شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی راگه‌یاند: "تیروپشكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ده‌توانێت له كاتی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌و ژماره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه بانگه‌شه بۆ خۆی بكات.
هه‌روه‌ها گووتی: "رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".