سێ ته‌قینه‌وه له ناو ئاواره‌كانی دێره‌زوور له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان روویاندا
K24 - حه‌سه‌كه:
سێ ته‌قینه‌وه له كامپی ئاواره‌كانی پارێزگای دێره‌زووری سووریا، له حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان روویاندا و به هۆیانه‌وه زیاتر له 50 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بوونه و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریش له ئاواره‌كان برینداربوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ئێستادا برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت، كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوان به‌رزتر بێته‌وه.