تره‌مپ: چالاكییه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، له‌كاتی خستنه‌ڕووی ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران رایگه‌یاند، تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كرده‌وه‌ی تیرۆرسیتی له دژی ئه‌مه‌ریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجامداوه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێران پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له سووریا، كه چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كارهێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامه بۆ ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ناووكییش رایگه‌یاند، تا ئێستا له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا خراپترین رێككه‌وتنه و تارانیش به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی.
روونیشیكرده‌وه، دوای رێككه‌وتنه ناووكییه‌كه، سه‌ركێشییه‌كانی ئێران زیادییان كردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن چالاكییه‌كانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار بكه‌ن.
له باره‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگه‌یاند، ئه‌و سوپایه به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجامده‌دات و له ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه.
راشیگه‌یاند، ئه‌و سوپایه هاوكاری ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له دژی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر درووشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل كار ده‌كات.