هوشیار زێباری: عه‌بادی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی لاداوه‌

مه‌رجی سه‌ره‌كی پێشتری عه‌بادی بووه‌ بۆ دانووستان

K24 - هه‌ولێر:

هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و مه‌رجه‌ی لاداوه‌ كه‌ داوای ده‌كرد ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌".

زێباری له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "عه‌بادی مه‌رجی پێشینه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی كوردستانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاداوه‌:"

قسه‌كانی زێباری له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرژییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق رووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌و له‌ ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك، هێزه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بیره‌ نه‌وته‌كان و سه‌ربازگه‌ و شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ هاتنی هیچ هێزێك بۆ شاره‌كه‌ بده‌ن.