ديمه‌شق داواى ده‌رچوونى سوپاى توركيا له سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سووريا له‌شكركێشى سوپاى توركياى بۆ سه‌ر خاكى سووريا ئيدانه كرد و داوايكرد، ده‌ستبه‌جێ توركيا سوپاكه‌ى بكێشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ره‌سمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، رايگه‌ياند، ديمه‌شق به توندترين ده‌سته‌واژه‌كانى ئيدانه‌كردن، ئيدانه‌ى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سنوورى پارێزگاى ئيدلب ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى توركيا دوژمنكارييه‌كى ئاشكرايه له سه‌ر سه‌روه‌رى و سه‌لامه‌تى خاكى سووريا و هه‌روه‌ها پێشێلكارييه‌كى روونى ياسا و عورفى نێوده‌وڵه‌تييه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، هاتنى سوپاى توركيا په‌يوه‌نديدار نييه به لێكتێگه‌يشتنه‌كانى ئه‌ستانه‌وه و به ده‌ره له هه‌ر رێككه‌وتن و لێكتێگه‌يشتنێكى سياسييانه.
ئه‌وه‌شى گوت: كۆمارى سووريا داواى ده‌رچوونى هێزه‌كانى توركيا له سه‌ر خاكى سووريا ده‌كات.
جێى ئاماژه‌يه سوپاى توركيا له يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوودا سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و هێزه‌كانى گه‌يانده ده‌وروبه‌رى شارى ئيدلب.
مانگى رابردوو، وڵاتانى په‌يوه‌ست به قه‌يرانى سووريا ناوچه‌يه‌كى نيمچه ئاراميان له شارى ئيدلب راگه‌ياند و سوپاى توركيا به پاساوى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ناوچه‌ى نيمچه ئارام هێزه‌كانى ره‌وانه‌ى ئيدلب كردووه.