فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به ئاسمانى كه‌ركووكدا ده‌سووڕێنه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له باشوورى كه‌ركووك رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و به شێوه‌يه‌كى چڕ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
پێشتريش، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئازاد جه‌بارى رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياندووه، هه‌ر لايه‌نێك په‌لامارى شارى كه‌ركووك بدات، وه‌ڵامى ده‌درێته‌وه و لێى ده‌درێت.
جه‌بارى گوتيشى: هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى هه‌موو لايه‌كيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه جووڵه به‌ره‌و كه‌ركووك نه‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، هاوپه‌يمانى به روونى به هه‌ردوولايه‌نى وتووه، هه‌ر لايه‌ك ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ بكات، لێى ده‌درێت.
ئه‌مشه‌و له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى كاتژمێر 12ى شه‌و چه‌كدارانى حه‌شد په‌لامارى پێشمه‌رگه بده‌ن.
ئه‌مشه‌و مه‌ترسى په‌لاماردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له باشوور و خۆرئاواى كه‌ركووك له ئارادايه.