كه‌مال كه‌ركووكى زانيارى ورد له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
كه‌مال كه‌ركووكى، به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كوردستان، رايگه‌ياند، ئێمه وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووينه و ئه‌وه حه‌شدى شه‌عبييه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌م ئێواره هه‌وڵياندابوو بێنه پێشه‌وه و پێشمه‌رگه‌ش پێيانى وتبوو، ئه‌مه سه‌نگه‌رى ئێمه‌يه و به‌جێى ناهێڵين و پاشان به‌رپرسه‌كه‌يان ته‌له‌فۆنى كردبوو، كه دواى 12ى شه‌و دێين و پێشمه‌رگه‌ش پێى وتوون، ئه‌گه‌ر بێن شه‌ڕى گه‌وره درووست ده‌بێت.
كه‌مال كه‌ركووكى بۆ كوردستان 24 گوتيشى: ئێمه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ين كه بۆ شه‌ڕى داعش درووستمان كردبوو، ناكشێينه‌وه و ئه‌وانيش به‌و چه‌كه‌ى بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ريانگرتبوو، هاتوون ده‌يانه‌وێت شه‌ڕى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وان نزيكى هێڵى سوورى پێشمه‌رگه ببنه‌وه، خراپيان به‌سه‌ر دێت و وانه‌يه‌كيان پێده‌ده‌ين بيريان نه‌چێته‌وه.
به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌مڕۆ شاندێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و وێنه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانيان گرتووه و داويانه‌ته فڕۆكه‌كان و پێيان راگه‌ياندووين، هه‌ر لايه‌نێك ده‌ستپێشخه‌رى بكات، بۆردومانى ده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به په‌يامى سه‌رۆك بارزانى، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: سه‌رۆك بارزانى پێى راگه‌ياندم كه ئێمه ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌ين و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه سه‌رمان ئێمه به‌رگرى خۆمان بكه‌ين و سڵاو و رێزى هه‌بوو بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان.