ئهمشهو ئینتهر میلان و ئهیسی میلان له دێربی توڕه بهیهك دهگهن

له لوتكهی یارییهكانی ئهمرۆی گهڕی ههشتهمی سێریا ئهی ئیتاڵیا، یانهی ئینتهر میلان و ئهیسی میلان له دێربی توڕه له كات 21:45 خولهك بهیهك دهگهن.
سەرجەم بلیتەکانی یاریگەی سانسیرۆ بۆ دێربی دێلا مادۆنینا فرۆشراون و هاندەرانی ئەیسی میلان و بایی ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ بلیتی دێربی میلانۆیان کڕیوە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە دێربی هاندەران دەستیپێکردووە.
لە سان سیرۆ، سەرمایەدارە چینییەکان، پاڵەوانەکانی پێشووی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوو دەبنەوە و دوای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانی و میلان کێبڕکێی یەکتر دەکەن تاکو بگەڕێنەوە سەردەمی جارانیان.
ئینتەر میلان و لۆسیانۆ سپالێتی دۆخیان لە ئەیسی میلان و ڤینچینزۆ مۆنتێلا باشترە، پێش دێربی میلانۆ هاندەرانی نێرادزۆری لە یانەکەیان رازی و ستایشی سپالێتی دەکەن، بەڵام هاندەرانی رۆسۆنێری لە یانەکەیان ناڕازین و گلەییان لە مۆنتێلا هەیە.
لەوانەیە سپالێتی بە بردنەوەی لە دێربی ببێتە هۆی دوورخرانەوەی مۆنتێلا و دێربی دەستی هەردوو راهێنەر ئاشکرا دەکات.
ئینتەر هاوشانی ناپۆلی هێشتا لەم وەرزەی سێریا ئەی نەدۆڕاوە و بەهێزترین هێڵی بەرگری هەیە و لە ٧ یاری تەنیا سێ گۆڵی لێکراوە، ئیکاردی و هاوڕێکانی دوای شکستی یۆڤێنتۆس هەلی ئەوەیان بۆ رەخساوە بۆ پلەی دووەم سەربکەون و خۆیان لە ناپۆلی پێشەنگ نزیک بکەنەوە.
بەڵام ئەیسی میلان تاکو ئێستا 3 جار تامی دۆڕانی کردووە و سەرەڕای بازاڕە باشەکەی بە 12 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت و هێرشبەر و بەرگریکارەکانی لە ئاستی خۆیاندا نین و رۆسۆنێری تەنیا 10 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی لێکراوە.
لە ونبوونی هێرشبەرەکانی میلان، جیانلویجی دۆنارۆما دەبێتە کلیلی سەرکەوتنی رۆسۆنێری، بەڵام دۆنارۆما لە دێربی تووڕە رووبەڕووی تووڕەیی ماورۆ ئیکاردی دەبێتەوە، کە لە 7 یاری 6 گۆڵی تۆمارکردووە.
میلان ناتوانێت لە یارییەکەی ئەمشەو بەهۆی پێکانەوە سوود لە تواناکانی نیکۆلا کالینیچ وەربگرێت، بەڵام ئینتەر بە تەواوی یاریزانەکانی ئامادەیە.