ئه‌و 5 یاریزانه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر و ئاستێكی خراپ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
زۆرێك له یاریزانه‌كان مووچه و گرێبه‌ستێكی باشیان هه‌یه، به‌ڵام ئاستیان به به‌راوردی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن باش نییه، له‌م راپۆرته‌دا 5 یاریزان به نموونه خراوه‌ته ڕوو كه هه‌میشه میدیاكان زۆرترین سه‌رنجیان له‌سه‌ر خستونه‌ته ڕوو.
1- جاك ویشلێر، یاریزانی یانه‌ی ئارسێناڵ، دوایین جار كه توانیویه‌تی له وه‌رزێكدا 25 یاریی بكات، ساڵی 2011 بوو، باقی كاته‌كانی دیكه‌ی به پێكان بردۆته سه‌ر، له كاتێكدا مووچه‌ی هه‌فانه‌كه‌ی 90 هه‌زار جنیه‌یهی ئیسته‌رلیتی له‌سه‌ر ئارسێناڵ كه‌وتووه.
2ـ كریستیان بینتیكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له 42 یاریی ته‌نیا 10 گۆڵی تۆمار كردووه، له‌وه‌ته‌ی به 32 ملیۆن جینه‌یهی ئیسته‌رلینی هاتۆته لیڤه‌رپوول، بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیش 140 هه‌زار جینه‌یهی ئیسته‌رلینی وه‌رده‌گرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ش به به‌راوردی ئاستی زۆر ناهاوسه‌نگه.
3ـ سه‌میر نه‌سری، ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی، له‌وه‌ته‌ی له ئارسێناڵه‌وه هاتۆته مانچێسته‌ر سیتی هێشتا نه‌یتوانیوه له ماوه‌ی 5 وه‌رزدا 10 گۆڵ تۆمار بكات، زۆربه‌ی جاره‌كانیش له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بووه، له كاتێكدا مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 120 هه‌زار جینه‌یهی ئیسته‌رلینییه، ئه‌م مووچه‌یه‌ش كه وه‌ری ده‌گرێت به به‌راوردی ئاستی زۆر نادادپه‌روه‌رانه.
4ـ رادیمیل فاڵكاو، یاریزانی ئێستای مۆناكۆی فره‌نسا، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی به‌شداریی له 12 یاریی كرد، ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی تۆمار كرد، له كاتێكدایه ئه‌و یاریزانه مووچه‌ی هه‌فتانه‌كه‌ی 140 هه‌زار جینه‌یهی ئیسته‌رلینی بوو.
5ـ ره‌حیم ستێرلینگ، ئه‌م یاریزانه به 50 ملیۆن جینه‌یهی ئیسته‌رلینی له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، به‌م ئاسته‌ی له یۆرۆی 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند پێشكه‌شی كرد، به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و یاریزانه شایسته‌ی ئه‌و پاره‌یه نییه كه ئێستا له یانه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، له كاتێكدا خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ی هه‌فتانه‌یه كه یاریزانێكی ئینگلیزی وه‌ری بگرێت كه بریتییه له 180 هه‌زار جینه‌یهی ئیسته‌رلینی بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك.