هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا دوای نه‌مانی داعش عێراق و سووریا جێناهێڵن
K24 - هه‌ولێر:
فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: "دوای كۆتاییهاتنی داعش، وڵاته‌كه‌ی عێراق و سووریا به‌جێناهێڵێت، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی له‌سه‌ر ماوه له داهاتوودا".
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا به رۆژنامه‌ی لۆمۆندی راگه‌یاندووه: "په‌یوه‌ندی نێوان مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان و كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری مه‌ترسی دیكه‌له‌م ناوچه‌یه‌وه، تا ئێستا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر داهاتوو ماون، بۆیه ئێمه له نێوان شه‌و و رۆژێكدا ئه‌م ناوچانه به‌جێناهێڵین".
پارلی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره دوای نه‌مانی داعش، رێكخراوی تیرۆریستی دیكه له ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵبده‌ن".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "ستراتیژییه‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا بۆ ساڵی 2013 زۆری بایه‌خی به تیرۆر نه‌دابوو، به‌ڵام بابه‌تی تیرۆر له ستراتیژییه‌تی نوێی ساڵی 2017ـی فه‌ڕه‌نسادا، پرسێكی سه‌ره‌كییه".
پارلی روونیكردووه‌ته‌وه "پێش ئه‌وه‌ی داعش له سووریا و عێراق سه‌رهه‌ڵبدات، پاریس هه‌ستی به مه‌ترسی تیرۆر نه‌كردبوو".
هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له ناوه‌ڕاستی مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2014 هاتنه ریزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕ دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.