هه‌زاران گه‌نجى كه‌ركووك وه‌ك خۆبه‌خش روو له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 – كه‌ركووك:
پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد، ئه‌وه‌ى تواناى چه‌كهه‌ڵگرتنى هه‌يه، چه‌ك بۆ به‌رگرى له شاره‌كه‌يان هه‌ڵبگرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مشه‌و دواى ده‌ستپێكردنى رووماڵى كوردستان 24 بۆ ره‌وشى كه‌ركووك و مه‌ترسييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌زاران گه‌نجى شاره‌كه به چه‌كه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێكى زۆرى ئه‌و گه‌نجانه روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كردووه بۆ به‌رگريكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامارێكى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى.
كوردستان 24 رووماڵى راسته‌وخۆى رووداوه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات.
هاوكات پارێزگارى كه‌ركووك جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ره‌وشى كه‌ركووك پارێزراوه و هيچ هێزێك ناتوانێت بێته شاره‌كه‌وه.