له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستانه‌وه سه‌دان خۆبه‌خش خۆيان گه‌يانده كه‌ركووك
K24 – كه‌ركووك:
سه‌دان گه‌نجى خۆبه‌خش له شاروشارۆچكه‌كانى كوردستانه‌وه ئه‌مشه‌و خۆيان گه‌يانده كه‌ركووك بۆ پشتيوانيكردن له خۆبه‌خشانى شاره‌كه و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ركووكه‌وه، گه‌نجانى خۆبه‌خش روويان له كه‌ركووك كردووه.
ئه‌مشه‌و پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد، ئه‌وه‌ى تواناى چه‌كهه‌ڵگرتنى هه‌يه، چه‌ك بۆ به‌رگرى له شاره‌كه‌يان هه‌ڵبگرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مشه‌و دواى ده‌ستپێكردنى رووماڵى كوردستان 24 بۆ ره‌وشى كه‌ركووك و مه‌ترسييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌زاران گه‌نجى شاره‌كه به چه‌كه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێكى زۆرى ئه‌و گه‌نجانه روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كردووه بۆ به‌رگريكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامارێكى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى.
كوردستان 24 رووماڵى راسته‌وخۆى رووداوه‌كانى ئه‌مشه‌وى كه‌ركووك و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات.
هاوكات پارێزگارى كه‌ركووك جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ره‌وشى كه‌ركووك پارێزراوه و هيچ هێزێك ناتوانێت بێته شاره‌كه‌وه.