خۆبه‌خشه‌كان: كوا هێزه‌ ره‌شه‌كه‌

دواى راكردنى هێزه‌كانى يه‌كێتى، گه‌نجانى خۆبه‌خشى كوردستان

K24 – كه‌ركووك:

دواى راكردنى هێزه‌كانى يه‌كێتى، گه‌نجانى خۆبه‌خشى كوردستان له‌ شارى كه‌ركووك به‌ره‌نگارى په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ده‌روازه‌ى باكوورى رۆژئاواى كه‌ركووكه‌وه‌ روويان له‌ ناو شار كردووه‌.

كامێراى كوردستان 24 له‌گه‌ڵ هێزى گه‌نجانى خۆبه‌خش له‌ دوورى چه‌ند سه‌د مه‌ترێكه‌وه‌ وێنه‌ى تانكه‌كانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى تۆمار كردووه‌.

هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان بۆ كوردستان 24 دووپاتيان كرده‌وه‌، ئه‌وان به‌رگرى له‌ شاره‌كه‌يان ده‌كه‌ن و پرسيارى ئه‌وه‌شيان له‌ يه‌كێتى كرد، كوا هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ى بۆ به‌رگرى له‌ شاره‌كه‌يان ناكات.