خۆبه‌خشه‌كانى كه‌ركووك ره‌تيده‌كه‌نه‌وه خۆيان راده‌ستى حه‌شد و چه‌كدارانى لاهور بكه‌ن
K24 – كه‌ركووك:
به دانپێدانانى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى، ميليشياكانى حه‌شد و فه‌يله‌قى قودس و سوپاى پاسداران به چاوساغى چه‌كدارانى سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانى چوونه ناو كه‌ركووكه‌وه و له گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كانيش هێشتا گه‌نجانى خۆبه‌خش سوورن له‌سه‌ر به‌رگريكردن و نايانه‌وێت خۆيان راده‌ستى چه‌كدارانى حه‌شد بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 له ناو كه‌ركووك، ده‌يان گه‌نجى خۆبه‌خش كه له شاره‌كانى كوردستانه‌وه روويانكردبووه كه‌ركووك بۆ به‌رگريكردن له شاره‌كه، به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پيلانى راده‌ستكردنى شاره‌كه.
ئه‌و گه‌نجه خۆبه‌خشانه له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى كه‌ركووك رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى حه‌شد و چه‌كدارانى لاهور تاڵه‌بانى بوونه‌ته‌وه و وێڕاى زيانگه‌ياندن به كاروانى چه‌كدارانى حه‌شد، شه‌هيد و برينداريش له ريزى گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان هه‌يه.
ئه‌و گه‌نجانه له دوو رۆژى رابردوودا بۆ به‌رگريكردن له شارى كه‌ركووك و پشتيوانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى يه‌كێتى چووبوونه كه‌ركووك، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى شاره‌كه‌يان راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كرد و رێگه‌ياندا به شاڕێگه‌كانى شاره‌كه‌دا تانك و تۆپه‌كانى حه‌شد بێنه ناو شاره‌كه‌وه، ئه‌و گه‌نجانه كشاونه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كان و چاوه‌ڕوانى داهاتنى شه‌و و وه‌شاندنى گورز له ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند، به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى خيانه‌تێكى مێژوويى گه‌وره‌يان له كوردستان و خوێنى شه‌هيدان كرد.