واده‌ی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به فه‌رمی واده‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه The Best دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فیفا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 23ـی ئۆكتۆبه‌ر له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵاتی زه بێست راده‌ستی باشترین یاریزانی ساڵ ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ساڵی رابردوو هه‌مان نازنای پێبه‌خشرا، به‌ربژێری سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه و مێسی ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و یاریزانه.