رایان دیلن: ئەوەی لە کەرکوک و دەورووبەری روویدا بە ھەماھەنگی ھێزە عێراقی و کوردییەکان بووە

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەبوو ھەموو خاڵە سەربازییەکان رادەستی عێراق بکرێنەوە
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

رایان دیلن، گوتەبێژی ھاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژە بە داعش رایگەیاند: "ئەوەی لە کەرکوک و دەورووبەری روویدا بە ھەماھەنگی ھێزە عێراقیەکان و ھێزە کوردییەکان بووە".

هه‌وره‌ها گووتی: "بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە لە چەند ناوچەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە، ئەگەر نا بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەبوو ھەموو خاڵە سەربازییەکان رادەستی عێراق بکرێنەوە و رووبەرووبوونەوە روونەدات".

رایان دیلن وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گووتی: "بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە ھاوبەشەکانمان لە ھێزە عێراقیەکان و ھێزە کوردەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون ئەوەی کە رادەستکردنێکی ئاشتیانەی ئەو ناوچانەیە لە دەوربەری کەرکوک. بە دۆیاریکراوی بڵێم ئێمە ھێزمان لە سەربازگەی کەی وەن ھەبوو. ئەوەی کە ئەوان لەوێ بەدییان کردووە ھەماھەنگی ھەبووە لەنێوان ھێزە عێراقیەکان و ھێزە کوردەکان و عێراق ئاسایشی ئەو ناوچانە دەگرێتەوە دەست".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " لە ناوچەکەکانی دیکەش بەھەمان شێوە بینیمان، ھەرچەندە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان زۆر شت بڵاو دەکرێنەوە کە ئێمە لە راپۆرتە فەرمیەکاندا نایانبینین، بەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوەکانی خۆمان و ئەو راپۆرتانەی دەیکەی کە بەدەستمان گەیشتوون، خەڵکێک بوونەتە قوربانی و کوژراو ھەیە کە بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە بووە، دەبوو بەگوێرەی رێککەوتنە بێت و شەڕ روو نەدات و زاڵگەکان تەسلیم بکرێن، بەڵام ھەڵە تێگەیشتن ھەبووە لە ھەندێک شوێن قوربانی لێکەوتووەتەوە، لە کاتژمێر سێی بەیانی تا درەنگانێکی ئەمرۆ ھێزە عێراقیەکان چوونەتە ناو کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکەش و ھیچ شەڕێك رووینەداوە."